
و، بۆ فارسی: یووسف ئه‌بازه‌ری
و: بۆ كوردی: مسته‌فا زاهیدی
گێلدێنبێرگ: له‌م وتوێژه‌دا ده‌مهه‌وێ 2 وته‌زای وته‌كانی ئێوه، باسی لێوه بكرێت. یه‌كه‌م تایبه‌ته به مه‌رگی خودا له وتاری Court Trait'ontologie transitoire و ئه‌ویتر ده‌رباره‌ی مه‌رگی كۆمۆنیسم كه له وتاری " ده‌رباره‌ی كاره‌ساتی ئاڵۆز" له ژماره 22ی گۆڤاری Lacanian ink باسی لێوه كراوه. ئێوه له لایه‌كه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌رگ رووداوێك نییه. به‌مه‌شه‌وه مه‌رگی خودا و مه‌رگی كۆمۆنیسم هه‌رتكیان كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامیان لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و ئه‌نجامانه كامانه‌ن؟

ره‌نگه رۆژێ له رۆژان ئاواتی هه‌ر كچێك بێ كه ژیان پێك بێنێ‌و ببێ به‌دایك. ئه‌م خه‌ونی دایك بوونه، یان ئه‌م خواسته كه وه‌ك غه‌ریزه‌یه‌ك له ده‌روونی ژناندایه ره‌نگه له هه‌موو كولتوورهكانو له‌هه‌موو شوێن یه‌كسان بێ یان لا نیكهمو وێكچوونێكی فراوان ببێ له نێوان ژنان لهههمووكولتوورهكانا. چونكه" دایك بوون" به‌گشتی له‌زۆربه‌ی فهرههنگكو كولتوورهكانا وه‌ك شتێكی پیرۆز چاوی لێكراوه‌و وه‌ك ئه‌مرێكی"پیرۆز" ناو دێر كراوه كه ره‌نگه ته‌نها پیرۆزییهتهكهی له‌وه‌دا بێت كه وه‌چ ده‌خاته‌وه‌و ده‌بێ به هۆی مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی. به‌ڵام ئه‌م پیرۆز بوونه خۆی له خۆیدا له‌زۆربه‌ی فهرههنگهكهكان تووشی پاڕادۆكس بوونه، له هه‌موو كولتوور‌و نه‌ته‌وه‌كان كه‌سی پیرۆز یان شوێنی پیرۆز زۆرترین گوشار و به‌رپرسایه‌تی له سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆرترین مافی هه‌یه. فارسه‌كان بۆ ئه‌م شته قسه‌یه‌كی نهستهقییان هه‌یه كه زۆر جوان دێته‌وه"هركس بامش برفش بیش‌تر". به‌ڵام بۆ ژنان ئه‌م پیرۆزییهته به‌م شێوه‌یه نییه، ژنان وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی "به‌پیرۆز كرا‌و"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گوشار‌و به‌رپرسایه‌تیه‌كی زیاتریان له سه‌ره كه‌مترین مافیان هه‌یه. ئه‌مه شتێكی تهوساوییو گاڵته‌جاڕه كه شتێكی پیرۆز یان كرده‌یه‌كی پیرۆز سووكایه‌تی پێبكرێ، چون بی َماف كردن شتێ نییه جگه له سووكایه‌تی، له‌سه‌رجه‌م كولتوورهكانا شته پیرۆزه‌كان دهپهرهسترێن یان ئه‌وه‌یه له ئیمتیازی تایبه‌ت به‌هره‌مه‌ند ده‌بن جگه لهپیرۆزییهتی دایك
۱
ماركس بیرمه‌ندێكه كه ده‌توانین بڵێین زیاتر له هه‌ر بیرمه‌ند و نووسه‌رێكی هاوچه‌رخ ناوی ده‌ركردووه‌و یه‌كێكه له گرینگ‌ترین نووسه‌ران و به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌ی بیركردنه‌وه‌و تهفهكوری هاوچارخ، كه روانگه‌كانی له ئێستاشدا كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر جیهانی ئێسته و بۆچوونه‌كانی به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌مه‌ند له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی جیهانی ئه‌مڕۆدا دێته‌وه. ژیان به دڵنیاییه‌وه له چاو سه‌ده‌ی 19ه‌یه‌م، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ماركس تێیدا ده‌ژیا زۆر گۆڕاوه، به‌مه‌شه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له پرسه ئهمڕۆییهكان وه‌ك پرسه‌كانی سه‌رده‌می ماركس ده‌چێ، زۆربه‌ی نووسینه‌كانی هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌ی كه ئه‌مڕۆكه ئێمه له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا تێیدا ده‌ژین دێته‌وه. ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ش كه ئیدیعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد نه‌ك ته‌نها ماركس، به‌ڵكوو باوهڕهكانیشی مردوون، به هه‌مان راده‌ی ئایدیای كۆتایی ئایدۆلۆژیا بێ بنه‌مایه. هه‌روه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستاشدا بۆرژوازی ئاماده‌یی هه‌یه، به‌رهه‌مه‌كانی كارل ماركس ده‌خوێندرێنه‌وه‌و دیتیشمان دوای ئه‌م قه‌یرانه ئابووریه‌ی كه له ئه‌مریكا و ئورووپا هاته پێش، زیاتر له هه‌ر سهردهمێكیتر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م بیرمه‌نده لایه‌نگری په‌یدا كرد
|
ن: ئومید مێَهرهگان و:مسته‌فا زاهیدی |
سیاسهنی هاوچه‌رخ تا راده‌یه‌كی زۆر بووه به سیاسیه‌تێكی ئه‌منیه‌تی. دوای تراژیدیای 11 ی سێپتامبر‌و هێرشه تیرۆریستییه‌كانی تر، وه‌ك ئه‌وه وایه جیهان جۆرێ دۆخی نایاسایی له هه‌موو جیهان راگه‌یه‌نراوه كه هه‌موو كه‌س به گومانه. بهلاَم سیاسه‌تی ئه‌منیه‌ت جگه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌كانیشدا ئاماده‌یه. ئه‌م سیاسه‌ته بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌وڵی پاراستنی ئاسایشی (خه‌ڵك)و دابین كردنی ئه‌منیه‌تی" شارۆمه‌ندان"دایه، بهلاَم راست له رێگای ترساندنی "خه‌ڵك"و لێپرسینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له شارۆمه‌ندان. بهلاَم ئه‌م "خه‌ڵكه" كێن؟ له ئێستادا ناپه‌رژینه سه‌ر دوالیزم بوونی چه‌مكی خه‌ڵك كه هه‌م دێمووسی یۆنانی( به مانای ئه‌و شارۆمه‌ندانه‌ی كه خاوه‌ن ماف و به‌شداری ده‌كه‌م له دیاری كردنی چاره‌نووسی ده‌وڵه‌ت شار)و هه‌م زاراوه‌ی سووكایهتیئامێز عهوامو "عهوامو الناس" ده‌گرێته‌وه، به‌ڵكوو پرسی سه‌ره‌كی به تایبه‌ت له دۆخێك‌دا كه ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئه‌منیه‌ته ، هه‌مان سروشتی ئاڵۆز‌و نادیار و دڵخوازی خهلًَكه.سروشتێ كه راست له چوارچێوه‌ی ئه‌م چه‌مكه پۆزه‌تیڤه له خه‌ڵك" نه‌ك عه‌وام و الناس" به ته‌واوه‌نی ده‌رده‌كه‌وێ.ده‌زانین كه هه‌ر ئه‌مرێكی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ گشتییه‌تی خۆی بپارێزێ‌و باوه‌ڕ پێكراو بمێنێته‌وه، ده‌بێ له بابه‌ته بچووكه‌كاندا وا ده‌رنه‌چێ، باوه‌ڕپێكراو بوونی نۆرم یان گشتییهتێ راست له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه له نموونه تایبه‌ته‌كاندا وادهرنهچێ. له راستییدا نۆرمی گشتی به له‌به‌رچاو نه‌گرتنی ئه‌مره پاژه‌كان دروست ده‌بێ. ئه‌مره گشتییه‌كان به‌رده‌وام له گه‌ڵ ئه‌مره پاژه‌كان له ناكۆكیدایه. ئه‌م خاڵه زیاتر له هه‌ر شوێنێ له پانتای سیاسه‌ت و یاسادادهردهكهوێ. بهلاَم ئه‌م سیاسه‌ته له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوایین به‌هایه‌ك كه ده‌بێ بیدا ده‌یدات. |

شانتاڵ مووفه
ره‌خنه‌ی سه‌ندێل (له تاك گه‌رایی راوێڵزی) به زۆری له سه‌ر بنه‌مای ههڵوێستیهكه كه راوێڵز له كتێبی (تیۆرییه‌ك ده‌رباره‌ی عه‌داڵه‌ت) به‌رگری لێ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و له ره‌خنه‌كه‌ی خۆیدا گه‌شه‌ی لایه‌نی بیركردنه‌وه‌ی راوێڵز له به‌رچاو ناگرێ، له هه‌ندێ بواردا، راوێڵز له وتاره‌كانی ئه‌م دواییانهیدا هه‌ڵهێنجانی خۆی له سووژه به شێوه‌یه‌كی بونیادی خستۆته به‌ر باس و چاكسازی تێدا ئه‌نجام داوه. به‌مه‌شه‌وه، به‌ڵگه هێنانهوهكانی سه‌ندێل دژ به سووژه‌یه‌كی بێ شكڵ و نادیار كه له فه‌لسه‌فه‌ی لیبراڵدا ده‌بیندرێ هێشتا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و پێویسته له به‌رچاو بگیردرێ، هه‌روه‌ها ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ تیۆری عه‌داڵه‌تی بڵاو كردنه‌وه له سه‌ر بناغه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی تاك گه‌رایی لیبراڵیزم دابڕ‌ێژین. به‌م مانایه، كه‌سانێكی لیبراڵ وه‌ك نه‌زیك یان هایك كه راست بوونی وه‌ها چه‌مكێك له به‌رچاو ناگرن، بێ گومان بۆچوونه‌كانیان تۆكمه تره
ن: ئومید مێهره‌گان
و: مسته‌فا زاهیدی
گومان له‌وه‌دا نییه ئه‌مڕۆكه هه‌موومان لامان وایه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سووكایه‌تیمان پیدهكرێت. له‌م ناوه‌دا به راستی جیاكردنه‌وه‌ی سنووری نێوان ره‌خنه‌و سووكایه‌تی مومكین نییه. ئه‌ویش له هه‌رتك لاوه، چ كه‌سی رهخنهگرو چ كه‌س یان شتێ كه بابه‌تی ره‌خنه‌یه، هیچكام دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی روویداوه سووكایه‌تییه یان ره‌خنه. بهلاَم ئه‌وه‌ی لێره‌دا وه‌ك نه‌خۆشییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌م پرسیاره‌و ئه‌م به ناو گومانه‌یه، ئه‌م گومانه‌ی كه "ئایا ئه‌و ده‌یویست سووكایه‌تیم پێبكات؟"
پێشه‌كی
له ده‌سپێكی چیرۆكێكه‌وه تا گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی كه ره‌نگه رۆژێ له رۆژان له كه‌لێنێكی ئه‌م جیهانه كه ئێمه خولقاندوومانه,زه‌مه‌نێكه كه چیرۆكنووس ده‌خولقێ.خولقان به‌شێكه له كاری ئێمه‌و ,ئێمه وا ده‌كه‌ین كه چیرۆك‌و چیرۆكنووس ببن به لفه دوانه.ره‌نگه به‌زمی ئه‌م چیرۆكه هه‌مان به‌زم بێ كه تۆ به دڵت بێ‌و ره‌نگیشه.
پێشكه‌شه به‌ئه‌و كه فێری كردم شێت بم.
له شێتی دا عه‌قڵ هه‌یه‌و له عه‌قڵیشدا شێتی (نیچه)
تێبینی: مانیفستی شێتی هه‌ستێكی شێتانه‌ی منه به پێكه‌نینه گاڵته جاڕانهكانی (تۆ, ئه‌و ,ئه‌مان,ئێوه, ئه‌وان.)
له كاتێكی بێ جووڵه‌و وه‌رزێكی نادیارا ده‌ستمان كرد به نووسینه‌وه‌ی ئه‌م مانیفسته.
ئێمه نووسیمانو ئێوه رههاتان كرد. بێ ئه‌وه‌ی بیرتان له ژانی نووسینێك كردبێته‌وه.
هه‌ر به پێی ئه‌م نووسینه:
كات: نادیار
شوێن :ژوورێكی تاریك‌و شێ‌دار
نووسه‌ر:من+ ئه‌و
خوێنه‌ر::تۆ
ژێده‌ر: هه‌ندێ به‌ڵگه‌ی مێژووی له‌وانه:
1-مێژووی شێتیه‌تی میشێل فۆكۆ
2-وه‌های گوت زه‌رده‌شت
3-هه‌ندێ له كتێبه‌كانی سادقی هیدایه‌ت له‌وانه(بوف كور)
4-چیرۆكێكی ره‌زا عه‌لی پوور
5-چه‌ن گۆرانییه‌كی ماملێ‌و له‌یلا
درێژه‌ی چیرۆك http://mz.astafe.eu/

فوئادی موسته‌فا سوڵتانی وه‌ك سه‌رجه‌م رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه ئه‌و كات لهجهرگهی خه‌باتدا بوو. شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌كان خه‌باتی كرد. هه‌ر وه‌ها ئه‌و وه‌ك رێبه‌رێكی مۆدێرن ده‌ستی هه‌بو له رێكحستنی زۆر جووڵه‌و حه‌ره‌كه‌تی مۆدێرندا له كوردستان. بێگومان كۆچی مێژووی شاری مه‌ریوان حه‌ره‌كه‌تێكی مۆدێرنه. میژووی كورد تا ئه‌و كات به تایبه‌ت له كوردستانی رۆژههلاَت ئه‌زموونی له‌م چه‌شنه‌ی نه‌بوه. بهلاَم به رێبه‌رایه‌تی كاك فوئاد خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان ده‌ستیان دایه حه‌ره‌كه‌تێكی مۆدێرن. خواستی خه‌ڵكی مه‌ریوان خواستێكی ره‌وا بوو. ئه‌وان رێگایه‌كی ته‌واو مۆدێرنیان هه‌ڵبژارد، رێگایه‌ك كه رێبه‌رایه‌تیه‌كی مۆدێرن هه‌ڵی بژاردبوو. ره‌نگه سه‌رجه‌م خه‌ڵكی" مه‌ریوان" ئه‌و كات ده‌ركیان به پێویستی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته مۆدێرنه نه‌كردبێ بهلاَم ك" كاك فوئاد" و سه‌رجه‌م رێبه‌رانی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته بێگومان ده‌ركیان به پێویستییهكهی ده‌كرد. من لێره‌دا ساتێكی تر له ئه‌زموونی مۆدێرنیتی كردن لای ئێمه‌ی كورد له رۆژههلاَتی كوردستان ده‌خه‌مه روو كه ئه‌ویش " كۆچی مێژوویی مه‌ریوانه".
نووسینی مراد فه‌رهاد پوور
و: مسته‌فا زاهیدی
به‌م دواییانه دوكتور عه‌بدولكه‌ریم سرووش، دیارترین روخساری رۆشنبیری ئایینی، له وتارێكدا له گۆڤاری "مه‌دره‌سه" ئه‌م بۆچوونه‌ی ده‌ربڕیوه كه هه‌رچه‌ن فێقه و عیرفان هه‌ڵگری هه‌ندێ لایه‌نی ناعهقلاَنین، بهلاَم له راستییدا گه‌وره‌ترین دوژمنی عه‌قڵ دیارده‌ی شۆڕشه. ئه‌م بۆچوونه له یهردهمێكدا راگه‌یندرا كه زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه سیاسییه ریفۆرم گهراكانیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه دژ به ره‌گه مێژووییه‌كه‌ی خۆیان، واته رووداوی دووهه‌می جۆزه‌ردان وهستانهوو له ژێر ناوی به‌رگری له "میانه ره‌وی"دا، سیاسه‌تی خه‌ڵكیان وه‌ك توندڕه‌وی و هۆكاری سه‌ره‌كی شكهشت ریفۆم پرۆتیسته كرد
رۆژنامه‌ی كوردستان، ئۆرگانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، له دوایین ژماره‌ی خۆیدا ژماره 515 له دوایین لاپه‌ڕه‌دا و له به‌شی وێبلاگنووسدا، ئه‌م وێبلاگهیان ناساندووه‌و باسیان له ناوه‌رۆكی وێبلاگهكه كردووه و له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش لۆگۆی وێبلاگهكهیان داناوه. له لایه‌ن خۆمه‌وه وه‌ك به‌ڕێوه به‌ری وێبلاگی "بیری نوێ" سپاسیان ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنم بۆیان هه‌یه.

رۆژی 2ی گه‌لاوێژ ساڵڕۆژی مه‌رگی كه‌سێكه كه به مه‌رگی وشه هه‌تیو كهوتو وارتانهكان بێ زمانتر مانه‌وه‌و كچانی دهشتهكیش بێ‌ناز.
2 ی گه‌لاوێژ ساڵرۆژی ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌ردی ده‌كێشا به شانانی، به‌ردی وشه، بۆ وه‌ی خۆی تێدا زیندانی بكات. زیندانی كردنی خود له ناو قه‌فه‌سی وشه‌دا مانای به زمان بوونه بۆ بیزمانهكان. یان به شیعر شانه كردنی قژی ئه‌و كچه دهشتهكیانهی كه بۆن به ده‌میانه‌وه ده‌كری نه‌وه‌ك وتبێتیان خۆشم ده‌وێی.

پۆل ئاستێر له ده‌گمه‌ن نووسه‌رانی داهێنه‌ره كه له پانتای جۆراوجۆر‌و به‌رفراوانی ئه‌ده‌بیاتدا كاری كردووه‌و ئه‌زموونی كاری هه‌یه. پانتایه‌ك كه بریتییه له كۆكردنه‌وه‌و وه‌رگێڕانی شیعری فه‌رانسه، نووسینی وتار و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، نووسینی شیعر،بیره‌وه‌ری نووسین، ئه‌زموونی ئه‌ده‌بیاتی پۆست مۆدێرنیتی، رۆمانی ریالیسمی جادوویی و ته‌نانه‌ت ئه‌فسانه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیش. هه‌ر بۆیه جیهانی نووسینی پۆل ئاستێر نووسه‌ری ناسراوی ئه‌مریكایی به به‌راورد له گه‌ڵ هاوچه‌رخه‌كانیدا جیاواز و نوێتره و هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی وهربگێردڕیتهوه سه‌ر زۆربه‌ی زمانه زیندووكانی دونیا‌و هه‌ر وه‌ها له هه‌موو شوێن به شێوه‌ی باش پێشوازی له نووسینه‌كانی بكرێت. هه‌ر چه‌ن ناوده‌ركردنی پۆل ئاستێر زۆرتر به بۆنه‌ی"تریلۆژی نیۆیۆرك"ه‌وه بوو به‌ڵام به ئه‌سته‌م ده‌توانین قامك بخه‌ینه سه‌ر یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی و ئه‌و به‌رهه‌مه به نوێنه‌ری داهێنانی ئه‌ده‌بی ئه‌و بزانین. ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی نووسهرانێكهوهیه كه ده‌كرێ داهینان و توانایی ئه‌وان له به‌رهه‌مێكیاندا دیاری بكرێت. كه باس له داهێنانی ئه‌ده‌بی پۆل ئاستێر ده‌كرێ ده‌بێ ئاماژه بدرێت به‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ده‌بییانه‌ی كه له سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانیدا ده‌بیندرێ. به‌مه‌شه‌وه چیرۆكه‌كانی پۆل ئاستێر هه‌ر چه‌ن لێكتر جیاواز بن بهلاَم خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندین كه ده‌كرێ جیهانی نووسینی پۆل ئاستێر به‌و نووسینانه‌دا بناسرێته‌وه.

18تا 23ی ی پووشپه‌ڕی 1378ی هه‌تاوی، رۆژانێكی فه‌رامۆش نه‌كراوه له مێژووی بزووتنه‌وه خوێندكاری و بزووتنه‌وه كۆمهلاَیهتییهكانی ئێران‌دا. له‌م رۆژانه‌دا خوێندكارانی دانشگای تاران به ناڕه‌زایه‌تی به داخستی رۆژنامه‌ی سه‌لام و گوشار بۆ سه‌ر راگه‌یاندنه‌كان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.


1
ئاخۆ رێگایه‌ك هه‌یه بۆ ده‌رباز بوون له‌م دۆخه؟ ئاخۆ ئه‌م دۆخه هه‌ڵگری چ په‌یامێكی تایبه‌ته؟ ئاخۆ هێنده ئاسان ده‌روازه‌كانی به‌هه‌شتی بهختهروهریمان لێ دا ده‌خرێ؟ یان ئێمه كۆمه‌ڵێ مرۆڤین كه ده‌بێ بكه‌وینه ده‌روه‌ی ئه‌و یۆتهپیاوه كه بڕیاره دابمه‌رزێ؟ ئاخۆ هیچ هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ درووست كردنی یۆتۆپیا، یان سه‌رده‌می یۆتۆپیستی ماوه، ئه‌ویش له سه‌رده‌مێكدا كه نهیلیسم ته‌نانه‌ت بونیادی سه‌رجه‌م به‌هاكانی فه‌رهه‌نگی رۆژئاوای گرتۆته‌وه؟

“پۆست مۆدێڕنیسم چه‌مكێكی باس هه‌ڵگر و تا راده‌یه‌ك پێناسه هه‌ڵنه‌گره. ئه‌م زاراوه به كۆمه‌ڵێكی ئاڵۆز ، به‌ربڵاو و فره‌چه‌شنی "باوه‌ڕه‌كان" ده‌وترێ كه خاڵی هاوبه‌شیان دژایه‌تی كردنه له گه‌ڵ "عه‌قڵی مۆدێڕن" ، گێڕانه‌وه‌كان"و "بان گێڕانهوهكانه. ئه‌م دژایه‌تی كردنه به شێوه‌ی باسێك ده‌رباره‌ی كایه زمانییه‌كان له لایه‌ن "ژان فرانسوا لیۆتار" ه‌وه هاته گۆڕ و له چوارچێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی ره‌های رایه‌ڵه‌كانی "هێز" و " زانستی دووباره بونیات نرا" له ئایدیایی میشێل فۆكۆدا ره‌نگ دایه‌وه. پۆست مۆدێڕنه‌كان ته‌نها هێرش ناكه‌نه سه‌ر عه‌قڵی مۆدێڕن، به‌ڵكوو "زانستی ئه‌زموونیش" له لایه‌ن به‌شێكی زۆر له پۆست مۆدێرنه‌كانه‌وه "ئه‌فسانه‌ی درووست كرا‌و"ن. ئه‌گه‌ر "كارل پۆپه‌ر" له "لۆژیكی دۆزینه‌وه زانستییه‌كان"دا به گوزه‌ر له رئالیسمی خاو، ریالیزمی ئالۆز بونیاد ده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی درزێك بكاته قه‌ڵای "پۆزهتیویزم " و زانستی پۆزهتیویستییهوه، پۆست مۆدێڕنه‌كان به ته‌واوه‌تی هه‌وڵیاندا بۆ وێران كردنی ئه‌م قه‌ڵایه، تا ئه‌و راده‌یه‌كی كه پزیشكیشیان برده ئاستی "وێرده جادووییه‌كانی" خێڵه ئهفریقاییهكانهوه. هه‌ڵبه‌ت ململانێ له گه‌ڵ عه‌قڵی مۆدێڕن‌دا له نه‌ریتی ئانگلوساكسۆن ی فه‌لسه‌فه‌ی زانست و له ئایدیای كواین و كۆهن دا به شێوه‌یه‌كی نه‌رم و نیان تره.”
Hasta Siempre Comandante Che Guevara
La primera cancion esta escrita
cuando nuestro Comandante en Jefe
leyo la carta de despedida del Che
Aprendimos a quererte,
Desde la historica altura,
Donde el sol de tu bravura
Le puso cerco a la muerte.
Aqui se queda la clara,
La entranable transparencia
De tu querida presencia,
Comandante Che Guevara.
Vienes quemando la brisa
con soles de primavera
para plantar la bandera
con la luz de tu sonrisa
Aqui se queda la clara,
La entranable transparencia
De tu querida presencia,
Comandante Che Guevara.
Tu amor revolucionario
te conduce a nueva empresa,
donde espera la firmeza
de tu brazo libertario.
Aqui se queda la clara,
La entranable transparencia
De tu querida presencia,
Comandante Che Guevara.
Aqui se queda la clara,
La entranable transparencia
De tu querida presencia,
Comandante Che Guevara.
Seguiremos adelante
como junto a ti seguimos
y con Fidel te decimos:
"Hasta siempre Comandante!"
Aqui se queda la clara,
La entranable transparencia
De tu querida presencia,
Comandante Ché Guevara.
Aqui se queda la clara,
La entranable transparencia
De tu querida presencia,
Comandante Che Guevara.
دانلود آهنگ فرمانده چه گوارا با صداي ويكتور خارا

پێشه‌كی
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ماركسیستی، له سه‌ر بنه‌مای بۆچوونه سیاسی و ئابوورییه‌كانی فیلسووفی ئاڵمانی كارڵ ماركسه، ماركس له "ئایدۆلۆژیای ئاڵمانی" و"مانیفێستی كۆمۆنیست"دا كه له گه‌ڵ فریدریش ئه‌نگڵس نووسیویه‌تی، گریمانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژوو دێنێته گۆڕ كه هه‌لوومه‌رجی ئابووری و سیاسی و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ده‌كات. له راستیدا ماركس و ئه‌نگڵس وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه به‌و قه‌یرانانه‌ی كه سه‌رهه‌ڵدانی بۆرژوازی ده‌یانخولقێنن. بۆچوونه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی گونجا، به تایبه‌ت بۆ لێكدانه‌وه‌ی شێوه‌ی كاركردی كۆمه‌ڵگا له دۆخی هه‌ر ده‌م له گۆڕاندا به كار ده‌هێندرێ.
![]()
له كۆتاییه‌كانی فیلمی خه‌ون بینه‌كان(dreamers) له ده‌رهێنانی بێرتۆلۆچی، به به‌ركه‌وتنی به‌ردێك به شووشه‌ی ئه‌و خانووه‌ی كه ئه‌و سێ كوڕ و كچه گه‌نجه‌ی تێدان، ئه‌وان به ئاگا دێنه‌وه‌و له فه‌زا و شوێنی داخراوی ماڵه‌وه روو ده‌كه‌نه سه‌ر شه‌قام و ئاوێته‌ی شۆڕشییه‌كانی 1968ی فه‌رانسه ده‌بن. له‌و ساته‌دا ئه‌وان ده‌ستبه‌رداری له هه‌موو چێژه‌كانی ناو ماڵ ده‌بن و دێنه سه‌ر شه‌قام و به فڕێ دانی كۆكتۆل مۆلۆتۆف توندووتیژی شه‌قام و خه‌بات ده‌خه‌نه روو. شۆڕشی ده‌ره‌وه exterior به سه‌ر فه‌زای ئه‌من و ئاسایشی ناوه‌وه interior دا سه‌ر ده‌كه‌وێ . نه خواردنه‌وه و نه سێكس و نه هیچ ئه‌منییه‌تێكی تری ماڵه‌وه ناتوانێ به‌ر به‌وه بگرێ ئه‌و سێ گه‌نجه نهینه سه‌ر شه‌قام. لێره‌دایه مانای سه‌رنج راكێش بوونی خۆپیشاندان و شۆڕش ده‌رده‌كه‌وێ
مسته‌فا زاهیدی
قامك لێره‌دا مانا ساده و فیزیكییهی خۆی له ده‌ست ده‌دا، ئیتر له به‌شێك له جه‌سته‌وه ماناكه‌ی ده‌گۆڕدرێ بۆ هێمای په‌سه‌ند كردنی دهسهلاَت، ره‌نگی سه‌ر قامكی دۆشاو مژه ده‌بێ به هێمایه‌ك بۆ په‌سه‌ند كردنی دهسهلاَت و له تی ڤیهكانهوه نیشان ده‌درێ و گۆشه‌یه‌ك له رووبه‌ری رۆژنامه‌یه‌ك پڕ ده‌كاته‌وه. ئه‌مه ترانسفۆرماسیۆنێكی مانایه‌و دهسهلاَت زۆر جار به شوێن ئه‌و ترانسفۆرماسیۆنه مانایهوهیه. پێكه‌نینی به‌ر كامێرای تی ڤیه‌كان و وه‌ستان له ریزی ده‌نگدان و به ده‌سته‌وه گرتنی ناسنامه‌ش، سه‌رجه‌میان مانایه‌كی سیاسی‌یان په‌یدا كرد، هه‌موو بوون به كالاَ، كالاَیهك بۆ نیشاندانی هێز. هه‌موو ئه‌م كالاَیانه بوون به ئامرازێ كه دهسهلاَت په‌یتا په‌یتا له كاناڵه‌كانی خۆیه‌وه شادی به‌م جه‌ماوه‌ره بێت و سروودی "ایران ای مرز پر گه‌ر" و ده‌یان سروودی مه‌سخ كراوی تر بخاته سه‌ر.

و: مسته‌فا زاهیدی
ئه‌م نامه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار به شێوه‌یه‌كی ناته‌واو، له كۆمه‌ڵی نامه‌كان و به‌رهه‌مه‌كان پاش مه‌رگی فۆیه‌رباخ و دواتر له كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و ئێنگلس دا چاپ بوو. وه‌ك دیاره ماركس ئه‌م نامه‌یه‌ی له سه‌رده‌می ناسراو به "گه‌نجی"دا نووسیوه، سه‌رده‌مێك كه ئێنگلس وته‌نی ، دوای چاپی زاتی مه‌سیحییه‌تی فۆیه‌رباخ،" كوتووپڕ هه‌موومان بووین به فۆیه‌رباخی!" بهلاَم ئه‌وه‌ی له‌م نامه‌یه‌دا سه‌رنج راكێشه هێرشی له جۆری ماركسی ماركسه بۆ شلینگ و خستنه رووی زانیارییه‌كانه ده‌رباره‌ی شلینگ كه تا راده‌یه‌كی كه‌ش و هه‌وای ئاڵمانی له ده‌یه‌ی 40ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به ده‌سته‌وه بوو. سه‌رده‌مێك كه به‌ره‌ی یه‌كه‌می شۆڕشگێڕانی ماتریالیست به شێوه‌ی مۆدێڕن له سه‌رهه‌ڵداندا بوو.

شانتاڵ مووفه
و: مسته‌فا زاهیدی
زۆر به سه‌ر ئه‌و ماوه‌دا تێ نه‌په‌ڕیوه كه به هات و هاوارێكی زۆروه ده‌یانگوت دیمۆكراسی لیبراڵ سه‌ركه‌تووه‌و مێژوو كۆتایی پێ هاتووه. مخابن. پێ ده‌چێ رووخانی كۆمۆنیسم، كه هیچكات به مانای به ئارامی چوونه ناو دیمۆكراسی گشت گیره‌وه نییه، له زۆربه‌ی نموونه‌كاندا، رێگاخۆشكه‌ر بووه بۆ زیندوو بوونه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ناسیۆنالیسم و سه‌رهه‌ڵدانی ئانتاگونیسمه نوێكان. دیمۆكراته رۆژئاواییه‌كان، سه‌ریان سووڕ ماوه له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه ناكۆكیه‌ی نێوان خێڵ، ئایین و نه‌ته‌وه‌كان كه لایان وا بوو هی سه‌رده‌مانی رابردووه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش، دوای نزیك به سێ ساڵ كاركردن له سه‌ر وێبلاگی "بیری نوێ" به ئادره‌سیwww.giryan.blogfa.com به داخه‌وه وێبلاگهكه له لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه هاك كرا و هه‌موو بابه‌ته‌كانی سه‌ر وێبلاگه‌كه‌م سڕدرایه‌وه. ئه‌م كاره به هه‌ر بیانوویهكهوهو له لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكه‌وه كرابێت، كارێكی نه‌فس نزامانه بوو كه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی شوێنێك كه زه‌حمه‌تێكی زۆرم له گه‌ڵ كێشابوو، نه‌مێنێ. بهلاَم به‌خته‌وه‌رانه ئارشیڤی هه‌موو ئه‌و نووسین و وهرگێڕانانهم هه‌یه كه له سه‌ر ئه‌و وێبلاگه بوو و به زووترین كات لێره‌دا ئاپ ده‌بم.
چاوه‌ڕوانی را و بۆچوونی ره‌نگینی ئێوه خوێنه‌رانی ئازیزم.